بەرهەمی 10 براندی جیهانی بۆ کەلوپەلی نێوماڵ لە هەولێر نمایش دەکرێت

20-09-2023
نمایشکردنی چەند بەرهەمێکی براندە جیهانییەکان لە هەولێر
نمایشکردنی چەند بەرهەمێکی براندە جیهانییەکان لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چوارەمین لقی کۆمپانیای ئەرمیناس بۆ براندە ئیتاڵی و جیهانییەکان لە هەولێر کرایەوە و زیاتر لە 10 براندی ئیتاڵی مۆبیلیات و پێداویستییەکانی نێوماڵ لە گەورەترین لقی کۆمپانیاکە نمایشکراون.
 
بێستوون ئەحمەد، خاوەنی کۆمپانیای ئەرمیناسە، بە رووداوی گوت: "زیاتر لە حەوت براندی جیهانیمان هێناوە، وەکو (دۆچینگ بان هۆم، ڤێرساج، بێنتڵی و ئەرمەنیی لەگەڵ هەندێک براندی دیکەی ئیتاڵی)، بازاڕەکەمان بە دڵنیاییەوە دەبرێتە بەغداش بۆ ئەوەی بتوانین سوود بە هەموو بازاڕەکە بگەیێنین، ئێمە لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێرەوە دەستمان پێکرد، چونکە ئاسایشی ئێرە چاوی براندەکانی بۆ خۆی راکێشاوە، چونکە هەر وڵاتێک ئاسایش و پارێزراو نەبێت ئەو براندانە ئامادە نین کاری لێبکەن." 
 
کۆمپانیای ئەرمیناس بریکاری فەرمی 25 براندی ئیتاڵییە بۆ پێداویستییەکانی نێوماڵ، بۆ یەکەمین جار زیاتر لە 10 براندی ئیتاڵی بەرهەمەکانییان تێدا نمایش دەکەن، پێشانگەکە رۆژانە لە کاژێر 09:00ـی بەیانی تاوەکو 09:00ـی شەو کراوە دەبێت.
 
ژینۆ عومەر بەڕێوەبەری پێشانگەکەیە و دەڵێت: "ئەوەی لەم پێشانگەیە نمایش دەکرێت، جیاوازە لەوەی لە پێشانگەکانی دیکەدا هەیە، چونکە بەرهەمی ژمارەیەک براندی جیهانی نمایش دەکرێت، ئێستا پێشوازی لە میوانەکانمان دەکەین، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە کوالێتی و بەرهەمی براندە جیهانییەکان ببینن، خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین یەکەمین کۆمپانیاین، توانیومانە هەموو ئەو براندانە، بەردەست بخەین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق." 
 
کۆمپانیای ئەرمیناس ئەزموونی 13 ساڵ کارکردنی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی نێوماڵی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."