رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەردەخانی باکووری کوردستان بەفر باری.
کەشوهەوای ناوچەکە روو لە دابەزینە و بارینی بەفروباران بەر لە هاتنی وەرزی پایز لەو ناوچەیە دەستیپێکردووە.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی ئەیلولی 2025 لە ناوچەی سەحارا لەسەر رێگەی ئەردەخان و ئارتڤینی تورکیا کە ئەردەخانی باکووری کوردستان بە ناوچەی دەریای رەش لە تورکیا دەبەستێتەوە بەفر باری.
هاوکات لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە بەرزەکاندا، تەمومژێکی چڕیش ناوچەکەی گرتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ