لە دیلۆک لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا سێ کەس کوژران

19-09-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، کە خزمی یەکدین سێ کەس کوژران.
 
رووداوەکە درەنگی شەوی پێنجشەممە 18ی ئەیلولی 2025 لە گەڕەکی تنازدەرە لە شارۆچکەی ئوغوزئەلی روویدا.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە، لە کاتی شەڕەکەدا لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقە کرا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستەوە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
 
دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان کرد.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە