رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).
سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەو ئەرکە نوێیەیدا.
مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە "جێگەی خۆشحاڵییە کەسایەتییەکی کورد ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت و دڵنیایی دا کە ناوبراو سەرکەوتووانە ئەرکەکانی بەجێدەگەیەنێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ د. بەرهەم ساڵح دەربڕی بۆ سەرخستنی ئەرکە مرۆییەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) هەڵبژێردرا.
ئەوە دووەم باڵاترین پۆستی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بڕیارە تاوەکو 5 ساڵی داهاتوو، کاروباری نزیکەی 120 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوەببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ