ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک: بۆ جێگرەوەی بازاڕی ئێرانی دەگەڕێین

20-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک دەڵێت، بەرهەمی خۆماڵی و وڵاتانی دیکە دەکەنە جێگرەوەی بەرهەمی ئێرانی. 
 
رۆژی شەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2024، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی گوتی، "لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی گەورەی بەرهەمی ئێرانی لە بازاڕەکانماندا هەن، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک بە وردی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانەکانمان دەکەین".
 
گوتیشی، "هەوڵدەدەین شوێنی بەرهەمی ئێرانی، بە بەرهەمی نێوخۆیی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و جیهان پڕبکەینەوە." 
 
 
شەوی رابردوو، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا داوای لە بازرگان و هاونیشتمانییان کرد هاوردەکردن و بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی بایکۆت بکەن.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر گوتی، بایکۆتکردنی هاوردە و بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی بڕیارێکی جێبەجێکاری نییە، ''بەڵام داوا لە سەرجەم بازرگانان دەکەین، لەوبارەوە هەڵوێستێکی نیشتمانییان هەبێت.''
 
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە کاتی بەشداریکردنی لە بوولتەنی کاژێر 09:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە محەممەد شێخ فاتیح پێشکێشی کرد، لەبارەی داوای ژوورەکەوە بۆ بایکۆتکردنی هاوردە و بەکارهێنانی کاڵای ئێرانی رایگەیاند، ''سەرەڕای داواکەمان بۆ بایکۆتکردن، ئێمە رێگری لە هیچ بازرگانێک ناکەین بۆ هاوردەکردنی کاڵا و شتومەکی ئێرانی.''
 
باسی لەوەش کرد، دوای داواکارییەکەی ژووری بازرگانیی هەولێر بۆ بایکۆتی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی، چاوەڕێی وەڵام و هەڵوێستی بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکانی ئێرانیش دەکەن؛ دەشڵێت، ''دەبێ بازرگانانی ئێران و ژوورە بازرگانییەکانیان بەرامبەر شەهیدبوونی پێشڕەو دزەیی هەڵوێستیان هەبێت، چونکە بازرگان هەر بازرگانە، چی لە وڵاتی ئێران بێت و چی لە هەرێمی کوردستان.''
 
بەپێی زانیارییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ساڵانە حەوت بۆ هەشت ملیار دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هاوردەی عێراق دەکرێت کە نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوەیە بەڵام دواتر 70٪ـی کاڵا هاوردەکان دەگوازرێنەوە بۆ شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە