مەسرور بارزانی: ئومێدەوارین بتوانین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین

20-03-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەکات بە تایبەت پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری بنەماڵەی "سەربەرزی شەهیدان" و ئەنفالکراوان. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025 پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـی لەبارەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بژین."
 
مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێدەکات بە گەیشبینییەوە لە داهاتوو بڕوانین."
 
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئۆمێدەوارە کە "بتوانین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین."
 
جارێکی دیکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.