لە هەولێر کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

20-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە یەکێک لە کۆگاکانی ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای هەولێر کرێکارێکی 18 ساڵان لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا. بەپێی گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، پێنج کرێکار لەکاتی کارکردن لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.
 
کاژیر 12ـی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 20-7-2023، کرێکارێک بەناوی ئیسماعیل جەوهەر، لە کۆگەیەکی هەڵگرتنی کەرەستەی پلاستیکی لە ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لەژێر بەرزکەرەوەیەکدا دەبێت کە کەرەستەی پلاستیکی لەسەربووە، دەکەوێت بەسەریدا و گیان لەدەستدەدات.
 
ئومێد جەوهەر، برای ئەو کرێکارە کە پێکەوە لەو کۆگەیە کاردەکەن، لەبارەی رووداوەکەوە بە رووداوی گوت، براکەی ماوەی ساڵێک دەبێت لەو شوێنە کاردەکات. دەشڵێت، "رووداوەکە تاوانی هیچ کەسی تێدا نییە و کاری خودایە و سکاڵامان لەسەر کەس نییە."
 
بەپێی گوتەی حەسەن رەمەزان، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان لەسەرەتای ساڵی 2023  تاوەکو ئەمڕۆ، پێنج کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، "ساڵی رابردوو حەوت کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا، هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارانیش زۆربەی بۆ نەبوونی پارێزگاری لەکاتی کارکردن دەگەڕێتەوە ."
 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.