لە وان نرخی نان 50% زیاد کرا

20-07-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان نرخی 210 گرام نان 50% بەرزبووەوە و لە چوار لیرەوە بووە شەش لیرە.
 
لە باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و نرخی سووتەمەنی، نانەواخانەکانیش نرخی نان بەرز دەکەنەوە.
 
سەبری ئشک، سەرۆکی ژووری نانەواخانە و چێشتخانەکانی شاری وان رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنانەوە ناچاربوون نرخی نان بەرز بکەنەوە.
 
ئشک گوتیشی، "بۆ ماوەی شەش مانگ نرخی نان لە تورکیا پێنج لیرە بوو، بەڵام لە وان چوار لیرە بوو. کەمترین بڕە مووچە کرا بە 11 هەزار و 400 لیرە. نرخی سووتەمەنی بەرز بووەوە. بەگشتی تێچووی بەرهەمهێنان بە رێژەی 25% زیادیکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نان."
 
سەرۆکی ژووری نانەواخانە و چێشتخانەکانی شاری وان باسی لەوەش کرد، "لە ئەنجامی کۆبوونەوەکان لەگەڵ دامەزراوە و نانەواخانەکان بڕیارمان دا نرخی سەمونی 210 گرامی و نانی 200 گرامی بکرێتە شەش لیرە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.