رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی بسمیلی سەر بە پارێزگای ئامەد ـی باکووری کوردستان، ژنێکی تەمەن 78 ساڵ لەسەر باڵەخانەیەکی دوو نهۆمی خۆی فڕێدایە خوارەوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە بەساڵاچووە ناوی "ئا. هـ." ـیە و دانیشتووی گەڕەکی ئاکپنارە لە شارۆچکەی بسمیل.
بەگوتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، "ئا. هـ." ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19ـی ئاب چووەتە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو لەوێ خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
شایەتحاڵان دەڵێن زۆر لەبەر ژنەکە پاڕاونەتەوە ئەو کارە نەکات، بەڵام گوێی پێنەداون و خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.
دوای فریاگوزاری سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، ئافرەتە بەساڵاچووەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە بسمیل، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ