پارتی: سوپاسگوزارین

20-08-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسی هەموو ئەو لایەن و نوێنەرانی وڵاتانە دەکات کە بەبۆنەی 79 ساڵەی یادی دامەزراندنی ئەو حیزبەوە پەیامی پیرۆزباییان هەبووە. 
 
پارتی لە پەیامێکی سوپاسگوزاریدا بەناوی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسییەوە سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی هەمووان دەکات و دەڵێت، "پەیام و پیرۆزباییەکان، جێگەی رێز و پێزانینیمانە و گیانی کارکردنی پێکەوەییمان زیاتر دەکات".
 
دەشڵێت، "پەیامەکانی ئێوەی هێژا، بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین". 
 
رۆژی 16-08-2025، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بوو.
 
دەقی پەیامی پارتی:
 
بە ناوی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پیزانینمان ئاراستەی هێژایان سەرۆک و سکرتێر و سەرکردایەتیی حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیروەری (16ی ئاب) و حەفتا و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە پەیام و برووسکە و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون، پەیام و پیرۆزباییەکانتان، جێگای رێز و پێزانینیمانە و گیانی کارکردنی پێکەوەییمان زیاتر دەکات. 
 
پەیامەکانی ئێوەی هێژا، بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتییە، بۆیە مایەی پێزانینە و سوپاسگوزارین. جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هەموو لایەک هەر سەرکەوتوو بن.. 
 
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
20ی ئابی 2025

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.