رزگاربووانی کیمیابارانی سەردەشت داوادەکەن رووداوەکە بە "کۆمەڵکوژی" بناسێنرێت

20-09-2020
نیشانەکردن سەردەشت کیمیاباران
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەڕیوە، کەچی رزگاربووانی ئەو هێرشەی رژێمی سەدام حوسێن، هێشتا دەناڵێنن، ئەوان تاوەکو ئێستا هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دان بە روودانی ئەو کۆمەڵکوژییەدا بنێ.
 
لەیلا مەعرووف زادە، پەرستار و قوربانی کیمیابارانکردنی سەردەشتە دەڵێت "چووم بۆ نەخۆشخانەکە، هەمووان یەکتر دەناسن، ئەوانەی لەوێ بوون هەمووان ناسراون، هەموویان دانیشتووانی سەردەشت بوون، کەسوکاری یەکتربوون، کەسێک لەوێ هاواری کرد و گوتی لەیلا، بۆ خاتری خودا وەرە یارمەتیم بدە، ئەوان دەڕشانەوە، بەشێکیان جەستەیان سوور ببوو".
 
کیمیابارانکردنی سەردەشت لە ساڵی 1987 یەکێکە لە لێکەوتەکانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ئەو هێرشە گیانلەدەستدانی 132 دانیشتووی سەردەشتی لێکەوتەوە.
 
محەممەد ئەسەدپوور، قوربانییەکی دیکەی کیمیابارانکردنی سەردەشتە، دەڵێت "تاوەکو ئەمڕۆ هەندێک جار هەست بە گوشاری زۆر لەسەر سییەکانم و سنگم دەکەم، بەڕادەیەک شەوان ناتوانم بنووم، بنباڵم و بەشەکانی خوارەی جەستەم دەخوورێن، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، بەهۆی گەرما".
 
ساڵح عەزیزپوور، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی سەردەشت رایدەگەیێنێت سەردەشت بەتەواوی سڤیل بوو، شەڕ و پێکدادان لەنێو شارەکەدا نەبوو، تەمەنی قوربانیان لە نێوان 3 مانگ تاوەکو 70 ساڵ بوو، هەموویان سڤیل بوون.
 
رۆژان قادری، سەرۆکی تۆڕی تەندروستی سەردەشت لەبارەی قوربانییانی رووداوەکە دەڵێت "زۆرینە لە دەستی وشکبوون و ئاوکردنی چاوەکان، هەوکردنی چاو و پێست، خوورانی پێست، رزانی پێست، هەناسەسواری و بە ئەستەم جووڵەکردن دەناڵێنن".
 
سەرباری زۆریی ژمارەی قوربانیان، کەچی كۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا 1500 كەسی لە قوربانیانی کیمیابارانکردنی سەردەشت بە برینداری چەكی كیمیایی قبووڵكردووە، لە کاتێکدا ژمارەی بریندارەکان لەنێوان 4500 بۆ 8500 بریندارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.