رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە "لە ئەگەری هەر دۆخێکی نەخوازراودا" پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی تیمەکانیان بە هانایانەوە بچن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا چەند ژمارە تەلەفۆنێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "ئاگاداری هاووڵاتییانی سەنتەر شاری هەولێر دەکەینەوە، بۆ هەر دۆخێکی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو" پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن.
ژمارەکان ئەمانەن:
زۆنی شارەوانیی یەک
07515032627
زۆنی شارەوانیی دوو
07503291365
زۆنی شارەوانیی سێ
07504486085
زۆنی شارەوانیی چوار
07514016683
زۆنی شارەوانیی پێنج
07504368789
زۆنی شارەوانیی شەش
07514540650
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە.
تاوەکو ئێستا زیانەکانی بارانی بەخوڕ و رەشەبای بەهێز لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەن: لە دهۆک هۆڵێکی لەشجوانیی بەهۆی هەورە برووسکەوە رووخا، لە ئاکرێ بەهۆی داڕمانی گردێکەوە خانوویێک رووخا، لە بەشێکی شەقامەکانی هەولێر ئاو کۆبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ