نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە بۆریس جۆنسن کرد

20-11-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانى
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند "خۆشحاڵ بووم ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ دۆستی گه‌لی کوردستان و هاوڕێی ئازیز به‌ڕێز بۆریس جۆنسن سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا بکه‌م."
 
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی "پێکه‌وه‌ ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، ئاڵنگاری و ئه‌گه‌ره‌کان و پێشبینی بۆ داهاتوو، بیروڕامان گۆڕییه‌وه‌."
 
پۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پاڵپشتی لەو هەنگاوە دەکات کە هەرێمی کوردستان هەڵیدەبژێرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت لە دەستووری عێراق رێز لە مافەکانی هەرێمی کورستان بگیرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، بۆریس جۆنسن لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک پرسیاری لێکرا ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا دەنێت یاخود نا؟ جۆنسن گوتی "ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەوە پرسێکی دیموکراسییە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە، بەڵام سەبارەت بەو هەنگاوەی کە کوردستان هەڵیدەبژێرێت، من دوو شت دەڵێم، یەکەمیان، ئێوە پاڵپشتی ئێمەتان دەبێت، ئێوە پاڵپشتی منتان هەیە، پاڵپشتی بەریتانیاتان هەیە، دووەمیان، ئەو واقیعە دەستوورییەی ئێستا هەیە، دەبێت بەتەواوەتی رێزی لێبگیرێت بۆ ئەوەی دان بە ئاواتی رەوای گەلی کوردستان بنرێت." 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالدا: پێویستە حکومەتی عێراق کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان قەرەبوو بکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی ئەنفالدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و دەستووریی خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایان قەرەبووی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهید و ئەنفالکراوانەی کوردستان بکاتەوە