گرانیی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە ئێران ریکۆردی تۆمار کرد

21-11-2025
60 ساڵە بەرهەمە شیرەمەنییەکان ئەوەندە گران نەبوون.
60 ساڵە بەرهەمە شیرەمەنییەکان ئەوەندە گران نەبوون.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کیلۆیەک شیر لە ئێران لە ماوەی سێ مانگدا نرخێکی خەیاڵی تۆمارکرد، بەجۆرێک ئەوەی لە 60 ساڵ رووینەداوە، بە سێ مانگ روویدا. 
 
 عەلی ئیحسان موزەفەری، سەرۆکی سەندیکای بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ئێران دەڵێت، لە ماوەی 60 ساڵ، نرخی کیلۆیەک شیر لە ئێران گەیشتووەتە 23 هەزار تمەن، بەڵام بە پێنج مانگ نرخەکە بۆ 39 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ گرانبوونی نرخی ئالیک دەگەڕێنێتەوە. 
 
ئەبوبەکر گەردیگلانی، شیرفرۆشە و دەڵێت، نرخی 39 هەزار تمەن بۆ کیلۆیەک شیر لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراوە و سەرۆکی سەندیکای بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەڵێت، "بە نرخێکی لەمە زیاتر شیر دەگاتە دەستی خاوەن کارگەکان و چاوەڕێ دەکەین، نرخەکە زیاتر بەرزبێتەوە."
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە ماست، پەنیر و بەرهەمی شیرەمەنیی کارگەکان، زیاتر خواست لەسەر ماست و پەنیری خۆماڵیی هەیە و کۆمەڵێک کارگەی بچووک رۆژانە لە گوند و کێڵگەکان شیر دەکڕنەوە و لەناو شارەکاندا پەنیر، ماست و شیرەمەنیی دیکەی لێ بەرهەم دەهێنن.
 
زیاد لە دوو ساڵە بەهۆی گرانبوونی نرخی گۆشت و مریشک، شیرەمەنییەکان بوونە ژەمی سەرەکی بەشێکی زۆری خەڵک، ئێستا لەگەڵ گرانبوونی نرخی شیر، خەڵک توانای کڕینی شیرەمەنییەکانیشی نەماوە و وەک خاوەن کارگەیەکی بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەڵێت، فرۆشیان لە نیوە زیاتر دابەزیوە.
 
پرسی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە کۆمسیۆنی کشتوکاڵی ژووری سەندیکاکانی ئێران گەنگەشە کرا، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە و تۆپەکەیان خستە گۆڕەپانی وەزارەتی کشتوکاڵ و داوا دەکەن، حکومەت ئالیکی هەرزان بۆ ئاژەڵداران دابین بکات، بەڵکو رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکە بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."