رووداو ڤیدیۆی چرکەساتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە

21-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا چرکەساتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی لە هەولێر لە کامێرای چاودێرییەوە دەردەکەوێت.
 
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە، دەردەکەوێت لە ماوەی کەمتر لە دوو خولەکدا چوار مووشەک بەر ماڵی پێشڕەو دزەیی دەکەون. 
 
 
کاژێر 11:30ـی شەوی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر، پێنج لەو مووشەکانە بە ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن. بۆردوومانەکەی ئێران گیانلەدەستدانی پێشڕەو دزەیی و منداڵێکی و هاوڕێیەکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی لێکەوتەوە، هەروەها 16 کەسیش بەهۆیەوە بریندار بوون.
 
ئێران لە پاساوی هێرشەکەدا دەڵێت، "ئێمە، بارەگای مۆسادمان لە شوێنێکی هەرێمی کوردستان بە وردی کردە ئامانج، ئەوەش بە واتای بەئامانجگرتنی عێراق نییە، بەڵکو ئیسرائیل دوژمنی هاوبەشی عێراق و ئێرانە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرکۆنەی هێرشە دەکەن و رەتی دەکەنەوە هیچ بارەگایەکی مۆسادی ئیسرائیل لە هەولێر بێت و جەخت دەکەنەوە لەوەی ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە، ماڵی هاونیشتمانییەکی سڤیل بووە.
 
 
 
 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.