رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانتاران و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
بەپێی ئەو راگەیێندراوەی دەم پارتی بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، شاندێکی دەم پارتی و دەبەپە بە سەرۆکایەتیی توڵای هاتیمئۆغوڵاری و کەسکین بایندیر سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکات.
لەنێو شاندەکە هەروەها گوڵجان کاچماز ساییغت، گوتەبێژی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک و پەرلەمانتاری وان، عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری مێرسین و نوێنەرانی سەندیکاکانی پارێزەران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەن.
بەپێی راگەیێندراوەکە، شاندەکە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەچێتە رۆژئاوای کوردستان.
لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، شاندەکەی باکووری کوردستان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە و دوایین رەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکات.
عەلی بۆزان، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە رووداوی راگەیاند، بڕیاری سەردانەکە لەلایەن ناوەندی دەم پارتییەوە دراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ