رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، شرنەخ و وانی باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و هۆشداریش لە دروستبوونی لافاو دەدرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەممە 21ـی ئایاری 2026 لە دەوروبەری پارێزگای جۆلەمێرگ، باشووری وان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شرنەخ بارانێکی بەخوڕ ببارێت.
کەشناسی، ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ بارانبارینەکەدا ئەگەری هەورەبرووسکە، تەرزە و بای بەهێز و زریان هەیە. هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە مەترسیی دروستبوونی لافاو هەیە.
کەشناسی داوای لە هاووڵاتیان، بەرامبەر مەترسییەکانی لافاو، هاتنەژوورەوەی ئاو بۆ نێو ماڵان، هەورەبرووسکە و دروستبوونی گرفت لە هاتووچۆدا، وریا بن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ