ئومێد بەرۆشکی دەستگیرکرایەوە

21-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

برایەکی ئومێد بەرۆشکی، یەکێک لە چالاکڤانانی بادینان رایگەیاند، کاژێر 08:00ـی شەوی رابردوو براکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە لە شاری دهۆک دەستگیرکراوە و تاوەکو ئێستا سۆراخی نازانن، ناشزانن لەلایەن چ هێزێکەوە دەستگیرکراوە.

رۆژی هەینی، 21-7-2023، ماهیر بەرۆشکی، برای چالاکڤان ئومێد بەرۆشکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوێنێ کاژێر 08:00ـی شەو، چەند کەسێک کە نازانین چەکدار بوون یان کەسانی مەدەنی، چوونەتە سەر ماڵی ئومێدی برام و بردوویانە." گوتیشی، لەو کاتەدا ئومێدی برای بە تەنیا لە ماڵ بووە.
 
سەبارەت بەو هێزەی ئومێد بەرۆشکی دەستگیر کردووە، براکەی گوتی، "هێشتا روون نییە کێ ئومێدی دەستگیر کردووە، بەڵام ئەوەی دەزانین ئەوەیە بەهۆی قسەکانی دوێنێی بوو لەدوای سزادانی شێروان شێروانی."
 
لە دوای سزادانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردن، ئومێد بەرۆشکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسەی کرد و تێیدا هێرشی کردە سەر دادگە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دادگەی بە "لایەنگیر" ناوهێنا و دژی بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی قسەی کرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی ئەوەی ئومێد بەرۆشکی لە کاتی پشوودا گیراوە، پارێزەرانی خۆبەخش هەفتەی داهاتوو سۆراخی دەکەن.
 
ئومێد بەرۆشکی، یەکێکە لە چالاکڤانانی بادینان، لە رۆژی 19ـی ئابی 2020، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپێشاندان لە دهۆک لەگەڵ بەدەل بەرواری و چەند چالاکڤانێکی دیکە دەستگیر کران.
 
رۆژی سێشەممە، 22-6-2021، دادگەی کەتنی دهۆک بڕیاری ساڵێک زیندانیکردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ چالاکڤان ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشکی دەرکرد، ئەویش بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و ماددەی 240ـی یاسای سزاکانی عێراق. 
 
دوای مانەوەی ساڵێک و حەوت مانگ لە زیندان، ئومێد بەرۆشکی رۆژی 22-2-2022 ئازاد کرا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.