14 ساڵە بەتەنیا دەوروبەری بەنداوی مهاباد پاک دەکاتەوە

21-09-2025
محەممەد ئەمین شێخ مەندی، ئەو ژینگەپارێزە خۆبەخشەی 14 ساڵە بەتەنیا دەوروبەری بەنداوی مهاباد پاک دەکاتەوە.
محەممەد ئەمین شێخ مەندی، ئەو ژینگەپارێزە خۆبەخشەی 14 ساڵە بەتەنیا دەوروبەری بەنداوی مهاباد پاک دەکاتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کاتێکدا ئاوی بەنداوەکان سەرچاوەیەکی ژیانن بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ، فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە نزیکیان، ژینگەی دەوروبەرەکەی تێکداوە و ئاوەکەی پیس کردووە.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەنداوی مهاباد بەهەشتێکی بچووکە، بەڵام ئێستا بەدەست پیسییەوە دەناڵێنێت. فڕێدانی زبڵ، ژیانی ئاژەڵەکانی خستووەتە مەترسییەوە و ئاوەکەشی بەکەڵکی خواردنەوە نەهێشتووە.
 
بەڵام هێشتا هیوایەک ماوە؛ محەممەد ئەمین شێخ مەندی، ئەو ژینگەپارێزە خۆبەخشەی کە ماوەی 14 ساڵە رۆژانە بەتەنیا پاکیی دەوروبەری بەنداوەکەی لەسەر شانی خۆی داناوە. ئەو هەموو ساڵێک داوا لە خەڵک دەکات یارمەتی بدەن، تا ئەم سەرچاوە گرنگە بپارێزین.
 
ئەو دەڵێت، "ئێمە پێکەوە دەتوانین ئەو هیوایە بکەینە راستی. با هەموومان بەرپرسیاریەتی بگرینە ئەستۆ و ژینگەکەمان بپارێزین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە