رووداو دیجیتاڵ
ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین پارێزگەی ئامەدی باکووری کوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە هەندێک شوێن بارانی بە لێزمە ببارێت.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی لەناکاوی بارانی بەخوڕ ئامەد و دەوروبەری گرتەوە، پلەی گەرما چەند پلەیەک دابەزی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا کەشوهەوای باراناوی دەگەڕێتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ئەو شارەی باکووری کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی سەنتەری پێشبینیکردن و هۆشداریی ناوچەکە، ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە ئامەد بە نزیکەیی ئاسایی دەبێت. لە ناوەڕاستی هەفتەشدا باران دەبارێت.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتەکانی کەشوهەوا، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە باران دەبارێت.
پێشبینی دەکرێت لەم دوو رۆژەدا نزیکەی 1 ملیمەتر باران ببارێت و مەزەندە دەکرێت کاریگەریی بارانبارینەکە بەتایبەتی لە کاتەکانی بەیانیان و ئێواراندا بێت. بەرپرسانی کەشناسی هۆشدارییان داوەتە هاونیشتمانییان، وریای رێژنەبارانی لەناکاو بن.
پێنجشەممە کەشوهەوای باراناوی کۆتایی دێت.
رۆژی سێشەممە بە دابەزینی پلەی گەرما بۆ 21 پلەی سەدی، فێنکترین رۆژی هەفتە دەبێت، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممە، کەشوهەوا دووبارە ئاسایی دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ