رووداو - سلێمانی
زیاتر لە 100 ئەندامی کۆنگرە بەهۆی یاسایەکی عێراقەوە گرفتی بەشداریکردنیان لە کۆنگرەی حیزبەکەیاندا بۆ دروستبوو، بەڵام دوای تانەی یەکێتی لە یاساکە، ئێستا دەتوانن بەشداریی کۆنگرەی حیزبەکەیان بکەن.
بەپێی بڕگەی پێنج لە ماددەی نۆ و بڕگەی سێ لە ماددەی 10ـی یاسای حیزبەکانی عێراقی ژمارە 36ـی ساڵی 2015، کەسانی سەربازی ناتوانن ئەندامی حیزب بن و بەشداریی کۆنگرە بکەن. بهوهش زیاتر له 100 ئهندامی كۆنگرهی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان کە پلەی سەربازییان هەیە، گرفتی بهشداریكردنیان بۆ دروستبوو، بەڵام دوای تانەی یەکێتی لە یاساکە، بهشێكی زۆر لهو ئهندامانهی كۆنگره بهشداریی پرۆسهكهیان كرد.
لیوا محهمهد حاجی فایهق، ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دیارە ئەو بڕیارە کە دەرچووە، رەنگە بۆ حکومەتی عێراقی بووبێت، بۆ ئەو دامودەزگایانەی سەر بە حکومەتی عێراقین. ئەو کەسانەیشی کە لێرە خۆیان بۆ سەرکردایەتی پاڵاوتووە، لەو پۆستانە دەکشێنەوە کە هەیانە".
لە کوردستان ئاستەنگە یاساییەکانی بەردەم کۆنگرە بۆ ئەو کەسانەی لە دامودەزگاکانی عێراقدا پلەی سەربازییان هەیە، چارەسەر کراون. ئەوان ئێستا دەتوانن لە کۆنگرەدا دەنگبدەن، بەڵام ناتوانن خۆیان بۆ هیچ پۆستێک بەربژێربکەن.
شێركۆ میروهیس، ئهندامی پهرلهمانی عێراق لهسهر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد "بەپێی ئەو یاسا بەرکارانەی لە کوردستان و عێراق کاریان پێدەکرێت، ئەو گرفتە چارەسەر کراوە".
سهرباری رێکكهوتن و تانهدان له یاساكانی كۆمیسیۆن، بهشێك له ئهندامنی كۆنگره كه پلهی سهربازییان ههیه، له پرۆسهكه كشانهوه.
فههمی موراد، ئهندامی مهكتهبی رێكخستنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆنگرەکەی پابەندە بە کۆی ئەو یاسا و بڕیارانەی لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەردەچن. بێگومان نابێت ئەو یاسایانەیش پێچەوانەی یاساکانی حکومەتی عێراق بن. ئێمە زیاتر پابەندی یاسا و بڕیاری پەرلەمانەکەی خۆمانین".
له 28-08-2015 پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 16یدا بە کۆی دەنگ پرۆژەیاسای حیزبە سیاسییەکانی پەسند کرد. یاساکە لە 70 ماددە پێکدێت کە بۆ دامەزراندنی هەر پارتێکی سیاسی دەبێت دەستەیەکی دامەزرێنەری حەوت کەسی و دوو هەزار ئەندامی هەبێت. یاساکە ئەو پارتە سیاسییانەی باشووری کوردستانیش دەگرێتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بەشداریدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ