حیزبی شیوعی دەڵێت تاوەکو دەنگی کورد نەفەوتێت لەگەڵ یەکێتی هاوپەیمانێتییان کردووە

21-12-2023
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، حیزبی شیوعی لەگەڵ یەکێتی، هاوپەیمانێتیی "کەرکووک هێز و ئیرادەمانە"یان پێکهێنابوو، ئەو حیزبە دەڵێت، تاوەکو دەنگی کورد نەفەوتێت و دابەشنەبێت لەگەڵ یەکێتیی ئەو هاوپەیمانێتییەیان پێکهێناوە، ئەگەر ئەو کارەیان نەکردایە زیانی بو دەنگی کورد لە کەرکووک دەبوو.
 
حیزبی شیوعی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 21-12-2023، لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەیان کرد و باسیان لەوەکرد کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کەمتەرخەم بوون لە ئاستی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەهۆیەوە خەڵکێکی کەمتر بەشدارییان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کرد. 
 
لە راگەینێدراوەکەدا هاتووە، یەكێك لە ھۆكارەکانی گرێدانی ھاوپەیمانێتییان لەگەڵ یەکێتی، نەفەوتان و دابەشنەبوونی دەنگەكانی كوردستانییانی شاری كەركووك بووە كە ئەنجامەکەی بەزیان دەگەڕایەوە بۆ "دۆزە ڕەواكانمان لەو بەشە گرنگەی نیشتمان."
 
حیزبی شیوعی کوردستان دەڵێت، "بەدەنگەكانی حیزبمان و لایەنگرانمان و دەنگی كاندیدەكەمان، لیستەكە كاندیدێكی زیاتری سەرخست و ئەگینا ئەو كورسیەش بۆ نەیاران و ئەوانەی ناكۆكن لە بەرامبەر پرسی چارەنووسی گەلەكەمان و دیموكراسیەت."
 
هەروەها ئەو حیزبە باس لەوە دەکات کە ئەوان جارێکی دیکە بەرژەوەندی و دەنگەکانی خۆی خستە "خزمەتی دۆزی نیشتمانی و نەتەوایەتییەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."