سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە نەوزاد هادی و بارزان قەساب دەکات

22-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووتری هەولێر و بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکیانەوە. 
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 22ی کانوونی دووەمی 2024، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەکە لە بەڕێزان نەوزاد هادی و بارزان قەساب ئەنجامدا." 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆیان و خانەوادە و کەسوکاریان کرد "بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( سۆزان هادی مەولوود )ـی خوشکیان، و هیوای خواست خوای گەورە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەکیان ببەخشێت."
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو گەنجە نابیناکەی عەفرین

''لە بینایی چاوەکانم ئازیزترە"؛ چیرۆکی دوو برای نابینا کە خەونی گەڕانەوە بۆ عەفرین دەبینن

وڵات و خەلیل دوو هاونیشتمانیی نابینای خەڵکی عەفرینن، بە هەستێکی پڕ لە حەسرەتەوە باس لە خەونی گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان دەکەن و دەڵێن، دەیانەوێ بگەڕێنەوە عەفرین، ''چونکە عەفرین لە بینایی چاومان ئازیزترە."