مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبوونەوە؛ لەبارەی سووریاوە گفتوگۆیان کردووە

22-01-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە داڤۆس کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووەتەوە.
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-1-2025 بووە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارەکەدا، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە".
 
دەشڵێت، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، "تایبەت بوو بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەتی سووریا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا".
 
لە داڤۆسی سویسرا کۆڕبەندی ئابووریی جیهان بەڕێوەدەچێ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.