ئومێد خۆشناو: لە ئەمڕۆوە لە بەردەم پارکی شانەدەر هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکەینەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری لە شاری هەولێرەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان رادەگەیێندرێت. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، خۆراک، جلوبەرگ و پێداویستی منداڵ گرنگترین کەرەستەن خەڵک بیبات.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەورەترین کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان لە بەردەم پارکی شانەدەر دەستپێدەکات".
 
لەبارەی ئەو پێداویستییانەی وەریدەگرن پارێزگاری هەولێر گوتی: "ئەوانەی زۆر گرنگن پاکێجی خۆراک، جلوبەرگ و شیری منداڵ، دایبی، بەتانی و دۆشەکە و هەر پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانە".
 
ئومێد خۆشناو داوای لە هاونیشتمانیان کرد، "ئەو پێداویستییانە ببەن کە هاونیشتمانیان بتوانن راستەوخۆ سوودی لێ وەربگرن".
 
لەبارەی بەخشینی پارەوە پارێزگاری هەولێر گوتی: "سندووقی کۆکردنەوەی پارە لە کەمپەینەکە دادەنرێت و لە داهاتووشدا هەژمارێکی بانکی رادەگەیێنین".
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هاونیشتمانییان بە گوێرەی توانایان چی دەتوانن پێشکێشی کوردانی رۆژئاوای کوردستانی بکەن دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بیگەیێننە کەمپینەکە.
 
ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێکی شارەکانی هەرێمی کوردستان کەمپینی جیاواز بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پشتیوانی هاونیشتمانیانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، لەنێویاندا دوێنێ 21ـی مانگ لە دهۆک کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری راگەیێندرا.
 
هەر دوێنێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەرێمی کوردستانەوە 67 بارهەڵگر پێداویستی و هاوکاری گەیاندە رۆژئاوای کوردستان.
 
بەهۆی هێرشەکانی سووپای عەرەبیی سووریاوە بۆ گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لە 06ـی ئەم مانگە و دواتر فراوان بوونی هێرشەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، هەزاران هاونیشتمانی ئاوارەی ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون و پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لەگەڵ پاپا لیۆی چواردەیەم کۆبووەوە

سەرۆک بارزانی لە رۆما؛ جەخت لە پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیان دەکرێتەوە

لەنێو جەرگەی ئەورووپا و لە شارە مێژووییەکەی قەیسەرەکاندا، دەرگاکانی رۆما بەڕووی سەرۆک مەسعود بارزانیدا کرانەوە؛ سەردانێک کە تێیدا دۆزی نەتەوەیەک و پرسی سەقامگیریی ناوچەیەکی ئاڵۆز لە جانتای دیپلۆماسیی سەرۆک بارزانیدایە.