رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سووتەمەنی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەنێردرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-01-2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سووتەمەنییەکە لە رێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان و پرۆسەکە بەردەوامدەبێت تاوەکو تەواوبوونی وەرزی سەرما.
بەهۆی هێرشەکانی سووپای عەرەبیی سووریاوە بۆ گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لە 06ـی ئەم مانگە و دواتر فراوان بوونی هێرشەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، هەزاران هاونیشتمانی ئاوارەی ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون.
دەزگەی خێرخوازی بارزانی چەند رۆژێکە گەیشتووەتە رۆژئاوای کوردستان و هاوکاریی بەسەر کوردانی ئەوێ دابەشدەکات.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگەی خێرخوازیی بارزانی گوتی: "تیمەکەمان بە گشتی زیاتر لە 200 کەس پێکدێن، لەنێویاندا 22 کارمەندی تەندروستی و شەش ئامبوڵانسی گەڕۆک هەن، هەنگاوی یەکەم سەلەیەکی خۆراک دابەش دەکەین کە 11 مادەی تێدایە، لەگەڵ سێتێکی پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ