دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی '30 تیرۆریست' رادەگەیێنێت

22-02-2024
هێزەکانی ئاسایش لەکاتی ئۆپەراسیۆندا.
هێزەکانی ئاسایش لەکاتی ئۆپەراسیۆندا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت،  "30 تیرۆریست"یان دەستگیر کردووە کە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە "فکرەی توندڕەوی داعشیان بڵاودەکردەوە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 22ـی شوباتی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "رۆژی 21-10-2023 بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری ( پشدەر و بتوێن) لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان وەرگرتووە و پیلانیان هەبووە بچنە ریزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە." 
 
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئەوانە ماوەی 20  رۆژ خرانە ژێرچاودێری بەردەوام و  پاشان بەڕەزامەندی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێکدا 15-12-2023 لە قەڵادزێ 10  تیرۆریست دەستگیرکران و دووانیان ئافرەتن." 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕکرانەوە و لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە 17-12-2023 لە رانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجی ئاوا، شکارتە "20 تیرۆریستی تر دەستگیرکران و رووبەڕوی یاساکرانەوە." 

 

دەزگای ئاسایش دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکان "دەرکەوت ئەم گروپەی تیرۆریستیەی داعش لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ بڵاوکردنەوەی فکری توندڕەویی داعش کردووە، چەندین جار پیلانیان داناوە هیجرەت بکەن، بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندیی راستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵدراونەتەوە تا بەنهێنی بانگەشە بۆ داعش بکەن و گروپەکانیان بەرفراوانتر بکەن." 
 
دەزگاکە هەموولایەک دڵنیادەکاتەوە کە "هەر مەرام و پیلانێک دژی ئاسایشی گشتی و ئارامی هەرێم و کۆمەڵانی خەڵک بێت  شکستی پێدەهێنین و بەدەستێکی پۆڵاینی هێزەکانمان رووبەڕویان دەبینەوە و پەلکێشی یاسا و دادگاکانیان دەکەین، جێ خۆیەتی سوپاسی بێپایانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانمان بوون بۆ ئارامی و ئاسایشی نیشتیمانەکەمان." 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.