تورکیا سنووری دوو گوندی ئامێدی بۆردوومان دەکات

22-02-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنووری دوو گوندی ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد.
 
بۆردوومانەکە کاژێر 07:40ی بەیانی بووە لە گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤە. هەڤاڵ بەرکاهینی، هاونیشتمانیی سنوورەکە بە رووداوی گوت، بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بە پڕۆژەیەکی ئاو گەیشتووە.
 
دانیشتووانی ئەو دوو گوندە لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە کە بە ماتۆڕێک ئاوی دەگەیاندە گوندەکان، ئاویان بۆ مەڕوماڵاتەکانیان دابین دەکرد.
 
پڕۆژەکە دەکەوێتە بناری چیای مەتین و بەهۆی بۆردوومانەکەوە، بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، بە تەواوی لەکار کەوتووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.