رووداو - هەولێر
لە یەکەم رۆژی نەورۆز یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین تۆمارکرا، بەڵام تووشبووەکە و کەسوکارەکەیشی رەتیدەکەنەوە کە تووشی کۆرۆنا بووبێت.
برای تووشبووەکە گلەیی ئه‌وه دەکات ئه‌گه‌ر براكه‌ی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە بۆ پشكنین بۆ خۆی و ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ناكرێت.
شێركۆ حه‌مه، برای تووشبووەکەی سەنگەسەرە و له 02-03-2020 باوكی ده‌مرێت و بۆ دڵنه‌وایی خه‌ڵكی سه‌ردانی كردوون، ئەو دەڵێت "بۆ پرسه‌كه‌مان خه‌ڵكی زۆر نه‌هات، میوانی ئێران و بیانیشمان نه‌بووه، دڵنیاشم براكه‌م هیچ نه‌خۆشییەکی نییه".
كه‌سه تووشبووه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له به‌نزینخانه كاریكردووه، ئێستا بەنزینخانەکە داخراوه و ته‌واوی كارمه‌ندانی كه‌ره‌نتینه كراون، ئەو کەسە فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی فه‌رمانگه‌ی ئاویش بووه.
شێرزاد محه‌ممەد، تووشبووەکەی کۆرۆنا لە سەنگەسەر دەڵێت "نه‌خۆش نیم و یه‌ك كێشه‌م نییه، هیچ نیشانه‌یەکی وه‌ك كۆكه سه‌رئێشەم نییە، كه‌چی منیان خستووەته نه‌خۆشخانه".
هاوژین و دوو مانداڵ و براكه‌ی لەگەڵ 12 كه‌سی دیكه له وانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ كردووه له قه‌ڵادزێ خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ