مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە UN تاوتوێی هەناردەکردنەوەی نەوتیان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا باس لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کرا وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی یەکشەممە (22-3-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ کران.
 
هەروەها تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکە تایبەت بوو بە کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق. لەم چوارچێوەیەدا باس لە "رێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرا، وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانیی دۆخی دارایی."
 
لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، مەسرور بارزانی و باڵیۆز مایکڵ واڵتز جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی گوندەکە

باران و لافاو ڕێگەی گوندێکی هەریری پەکخستووە؛ قایمقام: تیمەکانمان دەنێرین

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردوو، رێگەی هاتووچۆی گوندی 'یەکدەر' لە سنووری قەزای هەریر ئاستەنگی بۆ دروستبووە و دانیشتووانی گوندەکەش دەڵێن، ناچار بوون لەسەر ئەرکی خۆیان شۆفڵ بگرن بۆ کردنەوەی رێگەکە.