فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران چووە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد کەرەمی، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران سەردانی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسدارانی کردووە لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
رۆژی یەکشەممە، فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاسداران رایگەیاند؛ "هێزە زەوینییەکانی سوپا لە سنوورەکان لەو پەڕی ئامادەیی دان و هەر جۆرە هێرشێک لە هەر ئاستێک دا بێت، وەڵامێکی خێرا و کوشندەی دەدرێتەوە".
 
میدیاکانی ئێران شوێنی سەردانەکەی فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپایان ئاشکرا نەکردووە و تەنیا نووسیویانە، سەردانی ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێرانی کردووە کە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە.
 
سوپای پاسداران لە هەر 5 پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تێکەڵکردنی سەربازانی سوپا و ئەندامانی راهێنراوی بەسیج 5 سوپای تایبەتی دامەزراندوون.
 
سوپای شوهەدا - پارێزگای ورمێ
سوپای بەیتولموقەدەس- پارێزگای سنە
سوپای نەبی ئەکرەم - پارێزگای کرماشان
سوپای ئەمیرولموئمینن - پارێزگای ئیلام
سوپای ئەبولفەزل - پارێزگای لۆڕستان
 
هەر 5 سوپاکە چەندین هێزی زەوینیی تایبەتییان هەیە و لەم دواییانە پێنجەمین بارەگای یەکەی ئاسمانی سوپا بۆ پشتیوانی لە سوپای شوهەدای ورمێ پێکهێنرا.
 
جگە لە قەرارگەی نەجەفی ئەشرەف لە کرماشان، قەرارگەی ئەمیرولموئمینن لە ئیلام، قەرارگەی حەمزەی سەیدولشوهەدا  لە ورمێ سەرەکیترین و بەهێزترین ناوەندی سوپای پاسدارانە و ئەرکی پاراستنی هەردوو پارێزگای ورمێ و سنەی پێ سپێردراوە.
 
5 فیرقەی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر کراون کە بریتین لە:
 
فیرقەی 22ی بەیتولموقەدەس (سنه)
فیرقەی 3ی هێزی تایبەتی حەمزە (ورمێ)
فیرقەی 29ی نەبی ئەکرەم (کرماشان)
فیرقەی 11 ی ئەمیرولموئمینن (ئیلام)
فیرقەی 57ی ئەبولفەزل (لۆڕستان)

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی گوندەکە

باران و لافاو ڕێگەی گوندێکی هەریری پەکخستووە؛ قایمقام: تیمەکانمان دەنێرین

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی رۆژانی رابردوو، رێگەی هاتووچۆی گوندی 'یەکدەر' لە سنووری قەزای هەریر ئاستەنگی بۆ دروستبووە و دانیشتووانی گوندەکەش دەڵێن، ناچار بوون لەسەر ئەرکی خۆیان شۆفڵ بگرن بۆ کردنەوەی رێگەکە.