نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازی لە ئەردۆغان کرد

22-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاش ئەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
وا بڕیارە ئەردۆغان لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای حکومەت کۆببێتەوە.
 
هەروەها چاوەڕێ دەکرێت، ئەردۆغان و سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان هەبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 22-4-2024، دوای 13 ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی عێراقیان کرد.

 

 
ئەمڕۆ لە بەغدا، عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.

 

 
رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کران.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.