رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر روویدا.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە کاژێر 03:39 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، روویداوە. شارۆچکەی ئەلباک چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 6.95 کیلۆمەتر تۆمارکراوە و لە ناوچەکانی دەورووبەر هەستی پێکراوە.
تائێستا هیچ زیانێکی گیانی لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیە تۆمار نەکراوە.
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ