لە مێردین چوار کەس بە چەقۆ بریندار کران

22-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دووکانێك و چوار کەسی بریندار کرد.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21ی ئایار لە گەڕەکی 8ی ئادار لە شارۆچکەی نوسێبین روویدا.
 
بە هۆکارێک کە هێشتا ئاشکرا نەکراوە، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دووکانێك و چوار کەسی لەنێو دووکانەکەدا بریندار کرد.
 
دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و هێرشکارەکەش لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
 
دیمەنەکان لەلایەن کامێرای چاودێرییەوە تۆمار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.