رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، به‌ناحیه‌بوونی ئیلینجاخ خزمه‌ت به گونده‌کانی ناوچه‌که ده‌کات و توانای پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ دانیشتووانی ناوچه‌که ئاسانتر ده‌کات.
ئەم هەنگاوە بە گوتەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "بە ئامانجی پەرەپێدانی ناوچەکە و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاووڵاتییانی سنوورەکە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ