هێڵی ئاسمانیی تورکی گەشتەکانی لە رووها کەمکردووەتەوە

22-07-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاین پێشتر هەفتانە 50 گەشتی ئاسمانی لە رووهای باکووری کوردستان دەکرد، ئێستا بۆ 37 گەشت کەمیکردووەتەوە.
 
ماوەیەکە بە هۆکارێکی نادیار، ژمارەی گەشتەکانی گەورەترین کۆمپانیای فڕۆکەوانیی تورکیا (تورکیش ئێرڵاین) لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان کەمکراوەتەوە. بە گشتی لەو پارێزگایەدا کە پێشتر لە هەفتەیەکدا 50 گەشتی دەکرد، لە هەفتەی رابردوودا 37 گەشت تۆمارکراوە. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی تورکیش ئێرڵاین، پێشتر لە رۆژانی سێشەممەدا لە رووهاوە چوار گەشت بۆ ئیستەنبووڵ دەکرا. کەچی هەفتەی رابردوو تەنیا یەک گەشت کراوە. ئەمە لەکاتێکدایە داواکاری بۆ گەشتی ئاسمانیش هەیە و فرۆشی بلیت دانەبەزیوە، بەڵام هێشتا نازانرێت کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکی بە چ هۆکارێک ژمارەی گەشتەکانی لە رووها کەمکردووەتەوە.
 
تورکیش ئێرڵاین گەشتەکانی بۆ چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان و تورکیا کەمکردووەتەوە، بەڵام کەمکردنەوەکەی رووها کە لە 50 گەشتەوە بۆ 37 دابەزیوە، سەرنجی خەڵکی راکێشاوە و پرسیاری دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە