رووداو دیجیتاڵ
شارەوانیی هەولێر لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
ئەو زەوییانەی دابەش دەکرێن، دەکەونە سنووری ناحیەی دارەشەکران.
بەگوێرەی ئەو لیستەی شارەوانیی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، 1213 کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە دا کە سوودمەند نەبوون.
لە قۆناخی یەکەمی تیروپشک و دابەشکردنی زەویدا، کۆتایی پار لە هەولێر پێنج هەزار پارچە زەوی، لە سلێمانی 6 هەزار و 577 زەوی، لە دهۆک هەزار زەوی، لە زاخۆ هەزار و 241 پارچەزەوی و لە گەرمیان دوو هەزار و 474 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکران.
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەر یان پێشمەرگە و خانەنشینێک تەرخان دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت و دابەشکردنەکەش بە تیروپشک و بە گوێرەی سیستمی خاڵبەندی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ