"نۆژەنکردنەوەی شەقامی تونێلی دەربەندیخان تەواوبوو"

22-08-2019
زانست سەلیم
نیشانەکردن توونێلی دەربەندیخان
A+ A-

رووداو-هەولێر 

قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، کۆنکرێتکردنی شەقامی توونێلی دەربەندیخان تەواوبووە و تەنها چەند وردەکارییەک ماون بۆ کردنەوەی توونێلەکە.

ناسیح حەسەن، قایمقامی قەزای دەربەندیخان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (نامەکانتان گەیشتن) لە رادیۆی رووداو گوتی "نۆژەنکردنەوەی شەقامەکەی نێو توونێلی دەربەندیخان تەواوبووە و کۆنکرێت کراوە، بەڵام بۆ کردنەوەی بە رووی شۆفێراندا پێویستە چەند رۆژێک چاوەڕێبکەین تاوەکو کۆنکرێتەکە وشکدەبێتەوە".

ناسیح حەسەن ئەوەشی گوت "ئەمڕۆ پێنجشەممە تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبانی سلێمانی سەردانی توونێلەکە دەکەن، مەبەست لەو سەردانەش دڵنیابوونەوەیە لە کارەکان و تەواوکردنی ئەو کارانەیە کە ماون، بە دڵنیاییشەوە هەفتەی داهاتوو رێگەکە دەکرێتەوە".

ساڵانە توونێلی دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە، سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵیش جارێکی دیکە توونێلەکە بەهۆی نۆژەنکردنەوە داخرابوو. 

توونێلەکە لە ساڵی 1954 لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فەرەنسی دروستکراوە، درێژییەکەی، 713 مەترە و زیاتر له‌ هەزار كرێكار و ئه‌ندازیار كاریان لە توونێلەکەدا كردووه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە