رووداو دیجیتاڵ
لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە سەربانی ماڵەکەی تۆماری کردووە دەڵێت: ئەو برادەرانە [سەرکردایەتیی یەکێتی] بڕیاریان داوە هێرش بکەن، رەنگە ئەمە دوایین پەیامم بێت و بەپێوە دەمرم.
لە رۆژی 21ـی ئابەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی دەرچووە و بە بازگەکان دراوە، هێزێکی زۆریش دەوری ماڵەکەیان گرتووە. ئەوان دەڵێن، هێزەکە بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی جووڵاوە. دادگەش دەڵێت، لاهوور شێخ جەنگی فەرمانی گرتنی هەیە.
لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "دەمتوانی بچم لە ئەورووپا ژیانێکی خۆش بژیم، بەڵام لەبەر خەڵکی کوردستان بڕیارمدا لێرە بمێنمەوە و ملکەچی هیچ هێزێکی ملهوڕ نەبم."
هەروەها دەڵێت: "کوردایەتیی خۆم لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەلماند و خەڵکی کوردستان ئێوەم خۆش دەوێت، چاوی یەک بە یەکی هەموو کورد ماچ دەکەم. ئەوەی پێم کرا، کردم. ئێستاش هەرچییەک بێت، گەردنمان ئازاد بکەن."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 22-8-2025 ئارام محەممەد ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی تایبەتی رووداو تایبەت بە رووداوەکانی سلێـمانی گوتی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل رۆژی پێنجشەممە 21-8-2025 "لە لایەن دادگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە دەرچووە، ئەوەش بە گوێرەی مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی".
سەبارەت بە مادەی 56 و سزادانی تۆمەتبار لە ئەگەری ساخبوونەوەی تۆمەتەکە بەسەریدا، ئارام محەممەد ساڵح گوتی: "مادەی 56 لە یاسای سزاکانی عێراقی پەیوەستە بە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەس و رێککەوتنیان لەسەر ئەنجامدانی تاوانێک یان چەند تاوانێک. سزاکەش زیندانیکردنە بە ماوەیەک کە زیاتر نەبێ لە 7 ساڵ، ئەگەر ئەو تاوانەی رێککەوتوون لەسەری تاوانی گەورە بێ. بەندکردنیشە بۆ ماوەیەک لە 2 ساڵ زیاتر نەبێ یان پێبژاردنێک لە 125 هەزار زیاتر نەبێ ئەگەر ئەو تاوانەی رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی، کەتن بێ، ئەگەر لە بارێکدا سزایەکی تووندتر یاسایەکی تووندتری بۆ ئەو دۆخە دانەنابێ".

بەپەلە.. لاهوور شێخ جەنگی لە سەربانی ماڵەکەیەوە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەمە رەنگە دواین پەیامم بێت. بەپێوە دەمرین و گەردنمان ئازاد بکەن pic.twitter.com/z5jrkOToZs
— Rudaw (@Rudawkurdish) August 21, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ