لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکرا

22-08-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لاهوور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی لە شەڕەکەی سلێمانیدا دەستگیرکران.
 
ئەو برایانەی لاهوور جەنگی کە دەستگیرکراون هەر یەکە لە پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگین. 
 
بەپێی هەمان سەرچاوە بۆ رووداو، پۆڵاد شێخ جەنگی بە برینداری دەستگیرکراوە.
 
ئەمە دوای نزیکەی چوار کاژێر لە شەڕ و پێکدادان بوو لە لالەزار. لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە، هێزێکی زۆری ئەمنی برابووە نزیک هۆتێل لالەزاری سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلە.
 
هێزە ئەمنییەکان داوای خۆبەدەستەوەدانیان لە لاهوور شێخ جەنگی کرد و گوتیان کە فەرمانی دەستگیرکردنیان پێیە، ئەویش رەتیکردەوە.
 
لە پاش کاژێر 03:00ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، شەڕ لە لالەزار دەستیپێکرد، دواتر چەند درۆنێکیش لە دەباشان کەوتنە خوارەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، چەندین کەس تائێستا بریندار بوون و باس لە کوژرانی چەند کەسێکی دیکەش دەکرێت، بەڵام زانیارییەکان لەو بارەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند منداڵێک 194 سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.

لە بێستانسووری سلێمانی چەند منداڵێک بۆ قارچک دەگەڕێن و سکەی زیو دەدۆزنەوە

ماوەی 12 رۆژە لە گوندی بێستانسوور لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنج منداڵی دانیشتووی گوندەکە، کە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 15 ساڵدایە، لە کاتی گەڕان بەدوای قارچکدا لە دەشتەکانی دەوروبەری گوندەکە، 194سکەی زیویان دۆزیوەتەوە.