چایخانەی بێ شەکر لە ئامەد کراوەتەوە؛ شەکر قەدەخەیە

22-10-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چایخانەیەک بە ناوی (بێ شەکر) لە ناوچەی یەنی مەهاللەی ئامەدی باکووری کوردستان کراوەتەوە، کە سەردانیکاران بۆیان نییە لە چا دا بەکاربهێنن.

ئەو چایخانەیەی ئامەد کەمتر لە مانگێکە لە کۆڵانی سانات لە یەنی مەهاللە کراوەتەوە. خاوەنەکەی تابلۆیەکی هەڵواسیوە و لەسەری نووسیوە (چایخانەی بێ شەکر).
 
چایخانەکە شەکری لێ نییە و هیچ کەسێکیش بۆی نییە شەکر بکاتە ناو چاکەیان. واتە دەبێت لەو چایخانەیەدا چای تاڵ بخورێتەوە.
 
خاوەنی ئەو چایخانەیە بەردەوام باسی زیانەکانی شەکر بۆ خەڵک دەکات. بەتایبەتیش باسی ئەو لێکۆڵینەوانە دەکات کە لەسەر زیانەکانی شەکر کراون و ئەنجامەکانیان بڵاوکراوەتەوە.
 
توێژەرانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی لیدز، ساڵی 2024 توێژینەوەیەکیان لەسەر 64 کەس کرد، کە چایان بە شەکرەوە دەخواردەوە.
لە تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوت، مەرج و پێویست نییە بۆ چێژوەرگرتن لە چا، شەکر بەکاربهێندرێت.
 
لە تاقیکردنەوەکەدا، لە گرووپی یەکەم داواکرا چا بەبێ شەکر بخۆنەوە، لە گرووپی دووەمیش داواکرا بەشێوەیەکی هێواش رێژەی شەکر کەمبکەنەوە. ئەوانی دیکەش وەک گرووپی کۆنترۆڵ بەردەوام بوون لە خواردنەوەی چای شیرین. 
 
شیکارییەک کە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو، نیشانی دا ئەو کەسانەی بەشێکی یان بەتەواوی دەستیان لە شەکر هەڵگرتبوو، هێشتا چێژیان لە خواردنەوەی چا وەردەگرت.
 
42%ی ئەو کەسانەی بە تێپەڕبوونی کات شەکرەکەیان کەمکردبووەوە و 36%ی ئەو کەسانەی لەناکاو وازیان لە شەکر هێنابوو، دوای تەواوبوونی توێژینەوەکە بەبێ شەکر بەردەوام بوون لە خواردنەوەی چا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.