رووداو دیجیتاڵ
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەمشەو لە ئەنقەرە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی ئەمڕۆ نەشتەرگەریی دڵی بۆ کرا.
کاژێر 8:00ـی شەوی چوارشەممە،22-11-2023، عەمیدی مافپەروەر عەبدولقادر محەممەد حەسەن دەلۆ، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، عەمید عەبدولقادر محەممەد ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە، بەڵام دڵی نەبووژاوەتەوە و دواتر بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
عەمیدی مافپەروەر عەبدولقادر محەممەد حەسەن دەلۆ، لەدایکبووی ساڵی 1971ـی قەزای کفریی ئیدارەی گەرمیانە، بڕیارە تەرمەکەی بهێندرێتەوە شاری هەولێر و پاشان لە زێدی خۆی لە قەزای کفری دەنێژرێت.
عەمیدی عەبدولقادر خاوەنی دوو بڕوانامەی زانکۆیی بوو، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ لە دامەزراوە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان خزمەتی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ