رووداو - رادیۆ
بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، بانکەکان تاوەکو 3ی کانوونی دووەم لە پشوودا دەبن و رۆژێک دوای فەرمانگە حکومییەکان دەست بە دەوام دەکەنەوە.
رۆژی پێنجشەممە 22-12-2022 مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پشووی سەریساڵدا، بانکەکان تاوەکو 3ی کانوونی دووەم لە پشوودا دەبن و رۆژێک دوای فەرمانگە حکومییەکان دەست بە دەوام دەکەنەوە.
لەبارەی هۆکاری دواخستنی دەستپێکردنەوەی دەوامی بانکەکان بۆ ماوەی رۆژێک، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر کاری هاوسەنگی ساڵانە، ناچارن رۆژێک دوای هەموو فەرمانگەکان و لە رۆژی 3ی کانوونی دووەم دەست بە دەوامی فەرمی بکەنەوە "داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین تاوەکو 3ی مانگ سەردانی بانکەکان نەکەن."
رۆژی چوارشەممە 21-12-2022، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رۆژی یەکشەممە 25-12-2022، تاوەکو 1-1-2023 لە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت و 2-1-2023 دەوام دەستپێدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ