رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە ماوەی یەک مانگدا، 15 کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە، دەستیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری کریستاڵ، هیرۆین، تلیاک، حەشیش و حەبی ترامادۆڵ، ئەوە جگە لە چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەلوپەلی پێوانەکردن و کێشانی مادەی هۆشبەر.
ئاسایش هەروەها سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە بە پێدانی زانیاری هاوکارییان کردوون.
رۆژی دووشەممە 11-12-2023، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەکارهێنەر و بازرگانانی مادەی هۆشبەر بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیکردووە، ئێستا لە کۆی پێنج هەزار و 418 سزادراو، هەزار و 180 سزادراو بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەرن، کە 520ـیان بازرگان و 660ـیان بەکارهێنەرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ