رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".
وەکو لە پەیامەکەدا هاتووە، سەرۆک بارزانی هیوا بۆ یەکێتییەکە دەخوازێت و دەڵێت، "هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا رەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان و لەو رێگەیەشدا بە هەموو توانایەک پشتیوانتان دەبین".
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رێکخراوێکی مرۆییە و لە بواری ئافرەتاندا لە هەرێمی کوردستان و مەڵبەندە کوردییەکان لە جیهان کاردەکات. ئەم رێکخراوە لە 11-12-1952 لە شاری سلێمانی دامەزرا، بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنی تواناکانی ئافرەتان لە بەشداریکردنیان لە شۆڕشی ئەیلوول و پایە رامیاری و کۆمەڵایەتییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ