ئاسایشی سلێمانی: باندێکی حەوت کەسی دەستگیرکران کە بە جلوبەرگی سەربازییەوە دزییان کردبوو

23-01-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، "باندێکی حەوت کەسیمان دەستگیر کردووە کە بە جلوبەرگی سەربازی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکسیان دزیوە."
 
رۆژی دووشەممە 23-01-2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی باندێکی حەوت کەسیی راگەیاند و دەڵێت، "رۆژی 15ی ئەم مانگە لەنێو شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس دزراوە و دوای بەدواداچوونەکان 21ی ئەم مانگە لەنێو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق باندە حەوت کەسییەکەمان دەستگیرکردووە، بە ناوەکانی (ش. م. ح)، (م. ع. م)، (د. ع. م)، (پ. ر. ع)، (ک. ر. ع)، (ك. ئ. م) و (ر. ه. س)."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، ئەو باندە حەوت کەسییە لە کاتی ئەنجامدانی "دزییەکەدا جلوبەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێناوە."
 
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "باندەکە پێشتر چەند تاوانێکی دیکەیان کردووە. جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە، هەستاون بە گۆڕینی تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا."
 
بە گوتەی ئاسایشی سلێمانی، باندەکە رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و دوای کۆتاییهاتنی رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکەش دەگەڕیتەوە بۆ خاوەنەکەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف

شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.