رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگی شەوی پێنجشەممە، (22-01-2026) لەسەر رێگەی نێوان شارۆچکەکانی میدیاد و کەربۆران، لە نزیک گوندی باریشتەپە روویداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێکی بچووک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت دروستبووە. دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
تیمەکانی فریاکەوتن رایانگەیاندووە، هەر لە شوێنی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە؛ دوو کەسەکەی دیکەش کە بریندار بوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی میدیاد.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، تەنیا لە ساڵی 2025ـدا نزیکەی 677 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان تۆمارکراون؛ لەو رووداوانەدا دوو هەزار و 541 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 407 هەزار کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ