رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ماوەنەوە و بەردەوامیی هەرێمی کوردستان، پابەندی پرەنسیپ و یاساکان بن. دەشڵێت، "بێ رێکكه‌وتن و سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر چۆنێتیی هه‌ڵبژاردن، هه‌مواركردنەوەی یاسا‌كه‌ی و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن کە هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێت، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه."
رۆژی سێشەممە، 23-5-2023، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بە ناونیشانی "دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و چەند هۆشدارییەک بۆ هەموو لایەک"، چەند خاڵێکی خستەڕوو کە پەیوەندییان بە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەرێمی کوردستانەوە هەیە و ئەمە دەقەکەیەتی:
1- شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و بێ ئیعتیباركردنیه‌تی و شیعاری بێ كرداریش دادی كه‌س نادات و هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكات.
2- پێویسته بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موومان پابه‌ندی پره‌نسیپ و یاساكان بین و هیچ لایه‌نێك پەرله‌مان و حكومه‌ت به هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێت، چونكه له ئه‌سڵدا هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌كانی هی هه‌موو خه‌ڵكن.
3- سه‌پاندنی دۆخێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا دژی بنه‌ماكانی ته‌بایی، پێكه‌وه‌ژیان، سازانی نیشتمانی و رێز له‌یه‌كدی گرتنه و هیچ به‌رهه‌مێكی چاكی لێ ناچنرێته‌وه.
4- كه‌واته: با عیبره‌ت و په‌ند له هه‌ڵه‌كانی رابردوومان و شێوه‌ی ئیداره‌دانی خراپی وڵاتمان وه‌ربگرین و چیدیکە خۆمان ئیحراجی ئه‌ملاولا نه‌كه‌ین. بزانین كه بێ رێككه‌وتن، سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر چۆنێتیی هه‌ڵبژاردن، هه‌مواركردنەوەی یاسا‌كه‌ی و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن كه هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێت، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نییه و گوتراویشه: (ومن ضاق به العدل فالجور علیه أضیق)؛ هه‌ركه‌س به دادگه‌ریی سه‌غڵه‌ت بێ، به سته‌م و زۆر سه‌غڵه‌تتر ده‌بێت.
بەهۆی زیادکردنی بڕگەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممە 22ـی ئایاری 2023ـی پەرلەمانی کوردستان بێ رەزامەندیی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی دروست بوو.
فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، لەنێو هۆڵی پەرلەمان و بە دەنگی 58 ئەندام پەرلەمان کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاراکرایەوە؛ فراکسیۆنی یەکێتیش ئەوەیان رەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ