راپۆرتی ژووری پزیشکانی مێردین: بەشی چارەسەری سووتانمان نییە

23-06-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راپۆرتی ژووری پزیشکانی مێردین، لە نەخۆشخانەکانی پارێزگاکەدا بەشی چارەسەری سووتان نییە.
 
ژووری پزیشکانی مێردین ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-6-2024، راپۆرتێکی لەبارەی ئاگرەکەی رۆژی 20-6-2024 بڵاوکردەوە کە ناوچەیەکی نێوان ئامەد و مێردینی گرتەوە. لەو راپۆرتەدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 15 کەس و برینداربوونی 74 کەس لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکە کراوە.
 
هەر لە ئەنجامی ئەو ئاگرە، زیاتر لە هەزار و 500 ئاژەڵی بچووک لەنێوچوون و نزیکەی 50 دۆنم زەوی سووتا.
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئاگرەکە لە شەودا کەوتووەتەوە، بۆیە دەرفەتی رزگارکردن کەمتر بووە. هەروەها نووسراوە: "بەهۆی ئەوەی بەشی سووتان لە پارێزگاکەماندا نییە، بەشێک لە سووتاوەکانمان ناردنە پارێزگاکانی دەوروبەر. ئەوە لە کاتێکدایە سووتان دۆخێکی ناسکە و پێویستە راستەوخۆ چارەسەر بکرێت. ناردنی سووتاوەکان بۆ شارێکی دیکە وایکرد، ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر بێت".
 
نیوەشەوی 20ـی مانگ، ئاگرێکی گەورە لە گوندی تۆبینی سەر بە شارۆچکەی چناری ئامەد و گوندی هەربەرێی سەربە شارۆچکەی شەمرەخی مێردین کەوتەوە.
 
ئاگرەکە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لە کۆنترۆڵ دەرچوو و زەویوزاری هەشت گوندی گرتەوە. لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان بەردەوامە. 
 
کۆمپانیای دیجلە بۆ دابەشکردنی کارەبا ناسراو بە دەداش بە کەوتنەوەی ئاگرەکە تۆمەتبار دەکرێت، بەڵام کۆمپانیاکە ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە و لەسەر ئەوەش سکاڵای دژی هاونیشتمانییەک تۆمار کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان لە یانەی زاخۆ دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان و دەڵێت، "ئەم نازناوە جیهانییه‌، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق".