تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

23-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی قیرتاوکردن لە نزیک تونێلەکە، رێگەی تونێلی پێشڕەو دادەخرێت. گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، داخستنی تونێلەکە تاوەکو پێنجشەممە دەبێت و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆ رێگەی ئەزمڕ بەکاربهێنن.
 
رۆژی شەممە 23ـی ئەیلوولی 2023، شارەوانیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە نزیک تونێلی پێشڕەو دەستکراوە بە قیرتاوکردنەوەی رێگەکە.
 
قیرتاوکردنەکە رێگەی تونێلەکە بۆ شارۆچکەی سیتەکە، کە رێگەی سەرەکیی دەڤەری شارباژێڕ و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکەی لەسەرە.
 
بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی پلانەکان داخستنی تونێلەکە تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. گوتیشی، شۆفێران وەکو رێگەی جێگرەوە دەتوانن رێگەی چیای ئەزمڕ بۆ سیتەک بەکاربهێنن.
 
تونێلی پێشڕەو لە 27-4-2005ـەوە دەست بە کارەکانی کراوە و لە 2-7-2009 کراوەتەوە. ناونانی تونێلەکەش بە پێشڕەو، لەدوای مردنی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دێت کە بەر لە کۆتاییھاتنی پڕۆژەکە گیانی لەدەستدا؛ درێژیی تونێلەکە دوو کیلۆمەتر و 389 مەترە و هەشت مەتر و نیویش پانە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنداوێکی ئێران، وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ورمێ: بارانبارین زیاتر بووە، بەڵام کەمئاوی چارەسەر نەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە سەرەتای پاییزەوە 33 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام هێشتا نیگەرانییان لەبارەی کەمئاوی نەڕەویوەتەوە.